٤ شوێن بۆ تاقیکردنی خواردنی فه‌ره‌نسی له هه‌ولێر
خواردنی تایبه‌ت به وڵاتی فهڕەنسا نه‌ک به‌س له هه‌رێمی کوردوستان، که له ته‌واوی دنیا به‌ناوبانگن. په‌نێر فه‌ره‌نسی، که‌ره‌ی فه‌رنسی، شه‌ڕابی فه‌ره‌نسی و زۆر خواردنی تری ئه‌م وڵاته بوونه‌ته دڵخوازی زۆربه‌ی خه‌لکانی جیهان. به‌م بۆیه‌وه، ئه‌مرۆ گشتێک ده‌که‌ین به سه‌ر پارێزگای هه‌ولێردا بو ئه‌وه‌ی چوار مطعمی تایبه‌ت به خواردنی فه‌ره‌نسیتان بۆ هه‌ڵبژێرین. بۆیه، ئیتر پێویست ناکات چیتر به ئاواتی خواردنی فه‌ره‌نسی بن! هه‌تا کۆتایی له‌گه‌ڵمان بن و دواجار پێمان بڵێن له‌م لیسته، کامتان بۆ سه‌ردان و تاقیکردنه‌وه هه‌ڵبژارده.
Casper & Gambini’s
کاسپەر و گامبینیز له پلازای نێرگیزی شه‌قامی گوڵانی هه‌ولێردایه. له‌م مطعمه دا هه‌م ده‌توانن خواردنی فه‌ره‌نسی به باشترین کوالیتی تاقی بکه‌نه‌وه، هه‌میش ده‌رفه‌تی تام کردنی باشترین جۆری خواردنی ده‌ریایی تان هه‌یه. که‌واته ئیوه ده‌توانن خواردنه‌که‌تان له نێو مێنۆێیکی زۆر جۆرواجۆردا هه‌ڵبژێرن. ئێمه‌ش ده‌توانین دڵنیاییتان پێ بده‌ین که شێفه‌کانی کاسپەر و گامبینیز ئه‌وه‌نده به‌توانان که ته‌واوی قاپه‌کانیان خۆش و به تام و چێژ ده‌نێرنه به‌ر ده‌ستتان!
یه‌کێکی تر له تایبه‌تمه‌ندیه باشه‌کانی ئه‌م مطعمه ئه‌وه‌یه که جێگای پارک و وه‌ستاندنی ئوتۆمبێلی هه‌یه و بۆیه، ده‌توانن به ئاسانی و ئاسووده‌یی سه‌ردانی بکه‌ن و کاتتان بۆ په‌یا کردنی جێگای وه‌ستانی ئوتۆمبێلهکهتان به فیڕۆ نه‌ده‌ن.
ستانداردی به‌رزی میوانداری و خزمه‌تگوزاری، کاسپەر و گامبینیز کرده به ئه‌ستێره‌ی مطعمه بیانیه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر. هه‌ر به‌م بۆۆنهوه، ویستمان هه‌والێکی زۆر دڵخۆشکه‌رتان پێ بده‌ین. هه‌واڵه‌که‌مان ئه‌وه‌یه که ئیتر ئیوه ده‌توانن سه‌ردانی کاسپەر و گامبینیز بکه‌ن و باشترین جۆری نانی به‌یانیانی فه‌ره‌نسی تام که‌ن! ته‌واوی ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که پێتان بلێین بۆ به‌سه‌ر بردنی کات له‌گه‌ل خێزان یا هاوڕێکانتان له شوێێنێکی ئارام و به نرخی زۆر گونجاو، سه‌ردانی کاسپەر و گامبینیز بکه‌ن.
Apaya life style
ئاپایا لایف ستایل که‌وتووه‌ته نێو یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌کادی عه‌نکاوه! که‌واته له عهنکاوهدایه. ئه‌م مطعمه هه‌موو جۆرێکی خواردنی فه‌ره‌نسی و هه‌روه‌ها ئیتاڵیتان پێشکه‌ش ده‌کات. به‌ڵام به‌س له ژەمی نیوه‌ڕۆ و ئیواراندا کراوه‌یه!
گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی ئاپایا ئه‌وه‌یه که دوو شوێنی له دڵی خۆی دا ههڵگرده. یه‌کێک بۆ ئه‌وانه‌ی که جگه‌ره ده‌کێشن، ئه‌وی دیکه‌ش بو ئه‌وانه‌ی که حه‌زیان له جگه‌ره‌کیشان و ته‌نانه‌ت بۆنی جگه‌ره‌ش نیه. بۆیه، هه‌ر که چوونه نێو مطعمهکه، له ستافی ئاپایا داوا بکه‌ن بتانبه‌نه شوێنی گونجاو به خۆتان.
مێنۆکانی ئاپایا به دوو زمانی ئینگلیزی و کوردی نووسراون. خزمتگوزاریهکهیشی زۆر خێرایه. بۆیه پێویست ناکات که زۆر به ته‌مای قاپهکهتانهوه دانیشن. له ڕووی کوالیتیشهوه، خواردنه‌کانی ئاپایا له پله‌ی ناوه‌ڕاست هه‌تاکوو به‌رزدا هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و ده‌توانن متمانه به شێفه‌کانی بکه‌ن! له کۆتاییدا، ئه‌گه‌ر گرینگی به نرخی هه‌ر قاپ ده‌ده‌ن، ده‌بێ پێتان بڵێین که نرخی مێنۆی ئاپایا زۆر گونجاوه.
The Vinery Wine Bar
ئه‌م مطعمه ده‌که‌وێته جادده‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی شاری هه‌ولێر و به ڕاستی یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین چێشتخانه فه‌ره‌نسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان. به‌ڵام ئێره به‌س بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی خواردنی فه‌ره‌نسی نیه. له زە ڤینێری واین بار ده‌توانن هه‌موو جۆری خواردنی یابانی، ئه‌ورووپی و نێوده‌وڵه‌تی تام که‌ن. جگه له‌مه‌یش، هه‌ر کات هه‌ستتان کرد که دڵتان به تام کردنی په‌رداخێک شه‌رابی بێوێنه‌وه هه‌یه، ڕێک سه‌ردانی ئیره بکه‌ن. شه‌رابه‌کانی زە ڤینێری واین بار یه‌کێکن له باشترین شه‌رابه‌کانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان.
به کورتی بلێین که زە ڤینێری واین بار که‌شێکی نایابی هه‌یه. ستافه‌که‌ی ڕەفتاڕێکی زۆر گونجاویان هه‌یه. کوالیتی هه‌موو جۆری قاپه‌کانی زۆر به‌رزه و به یه‌ک جار تاقیکردنه‌وه، قه‌د له‌بیرتان ناچێته‌وه!
LA FRANCE RESTAURANT
چێشتخانەی لا فەرەنسا ده‌که‌وێته گراند هۆتێلی شاری هه‌ولێر و یه‌کێکیه له مطعمه فه‌ره‌نسیه‌کانی پایته‌خت که مێنۆێیکی زۆر جۆرواجۆرو دڵڕفێنی هه‌یه! گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م چێشتخانه فهڕەنسیه ئه‌وه‌یه که قاپه‌کانی زۆر به خێرایی و گه‌رمی ئه‌نێرێته به‌ر ده‌ست کڕیاره‌کانی.
ئه‌گه‌ر ده‌پرسن که باشترین قاپی مێنۆی چێشتخانەی لا فەرەنسا چیه؟ ده‌بێ بلێین که مراویهکهیان زۆر به تامه و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شه‌رابی سووری تایبه‌ت به چێشتخانەی لا فەرەنسا تاقی بکه‌نه‌وه، قه‌د له بیری ناکه‌ن.