Sign In

سێ (3) چێشتخانەی کوالیتی به‌رز لە شاری دهۆک

سێ (3) چێشتخانەی کوالیتی به‌رز لە شاری دهۆک

یەکێک لە کات بەسەربردنە شیرینەکانی زۆرێک لە ئێمە خواردنی دەرەوەیە. بەگوێرەی داهاتیان، زۆرێک لە خێزانەکان دەچنە چێشتخانە  گرانبەها یان هەرزانەکان و کاتژمێرێک لەگەڵ ئازیزانیان بەسەر دەبەن. بە نەزانینی ئەوەی کە بۆ هەڵبژاردنی چێشتخانە و مطعم، دەبێت گرنگی بە چەندین خاڵ بدەیت جگە لە هەبوونی خواردنی بە تام یان نرخی خواردنه‌کان. لەم بابەتەدا 3 چێشتخانەی باش لە شاری دهۆک دەناسێنین.

Al-Azaim

ئەم چێشتخانەیە بێ گومان یەکێکە لە باشترینەکان نەک تەنها لە دۆهوک، بەڵکو لە کوردستانیش. لێرەدا دەتوانن تامی دڵگیری خواردنی کوردی تامی بکەن. جگە لەوەش یەکێک لە گرنگترین خاڵە بەهێزەکانی چێشتخانەکە ڕووبەرەکەیەتی. بە سادەیی، ئەم چێشتخانەیە زەبەلاحە و هەر لەبەر ئەو هۆکارەش ​​هەمیشە دەتوانیت مێزێک بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی لەسەری دابنیشیت.

ستافی مطعه‌مه‌که‌ش ڕێزدارن و زۆر هەوڵ دەدەن بە زووترین کات پێداویستیەکانتان دابین بکەن.

جگە لە هەموو ئەمانە دەبێت ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم چێشتخانەیە، شوێنێکی ناوازەی هەیە. زۆر نزیکە لە سەنتەری شارەوە و بەهۆی هەبوونی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی تایبەتیشه‌وه‌، دەتوانێت سەرنجی کۆمەڵێکی گەورەی خەڵک بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. جگه‌ له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش، باخچەیەکی تایبەتی هەیه‌ بۆ پێشکەشکردنی خواردن لە ڕۆژ و شەوانی گەرمی ساڵدا. تێدەگەیت بۆچی عەزیم لە سەرووی لیستەکەمانەوە دادەنێین؟

لە کۆتاییدا ئەگەر پرسیار دەکەیت کام خواردنمان زۆر بەدڵ بوو؟ دەبێت بڵێین کە ماسی کبابی!

Al-Azaim

Geverke Restaurant

گێڤێرکێ یەکێکە لە چێشتخانە گەورەکانی شاری دۆهوک. بەڵام ئەمە تاکە هێزی ئەو نییە. کارمەندانی مطعمی گێڤێرکێ نەک هەر زۆر بەئەدەب و میهرەبانن، دەتوانن بە خێراییش پێداویستییەکانتان دابین بکەن.

لەم چێشتخانەیە دەتوانن تامی بەناوبانگترین خواردنی کوردی یان عێراقی بکەن. بەڵام با ئامۆژگاریێیکتان بکەین: خواردنه‌که‌ت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەتدا بەش که. ئایا دەپرسن بۆچی؟ چونکە قەبارەی خۆراک لە هەر پلێتێکدا ئەوەندە گەورەیە کە بە ئاسانی دەتوانێت لانیکەم دوو کەس خۆراک بدات.

بە گشتی ئەم چێشتخانەیە زۆر دۆستی خێزانە. دەتوانن بە سەلامەتی شەوێکی خێزانیی لەبیرنەکراو له‌م مطعه‌مه‌ىا بەسەر بەرن. هەروەها خواردنەوە کحولیەکان و غەیرە کحولیەکان لە مینیوەکەیدا دەبینرێن. بۆیە دەتوانن بەپێی سەلیقەی خۆتان هەڵیان بژێرن.

لە کۆتاییدا ئەگەر پرسیار دەکەن کام خواردنمان لەم چێشتخانەیە بەدڵ بوو؟ دەبێت بڵێین مریشکی کبابی – و لەبیرتان نەچێت کە ئاو و چا و باکلاڤا لەم چێشتخانەیەدا بەخۆڕاییە.

گێڤێرکێ

Grand Cafe & Restaurant

بێ گومان گراند یەکێکە لە باشترین کافێ و چێشتخانەکانی کوردستان. لێرەدا، کەشێکی زۆر دۆستانە و لە هەمان کاتدا خێزانی هەیە. واتە دەتوانیت وەک شوێنێکی دۆستانە حسابی بۆ بکەیت له هه‌مان کاتدا، تەواو گونجاوە بۆ کۆبوونەوەی خێزانیی.

ستافی گراند بە باشی ڕاهێنراون. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئیحترام و ڕێزێکی زۆریان لێ دەبینیت و دڵنیا دەبیتەوە کە خواردنه‌کان بە زووترین کات دەگاتە دەستت.

ڕەنگە ئێوەش وەک ئێمە دڵخۆش بن ئەگەر بزانن کە له گراند نانی بەیانیش پێشکەش دەکرێت. ئەگەر ڕاستگۆ بین، ئەم نانی بەیانییە، بە تایبەت دیپ و پەنیر، خۆشترین ژەمە خواردنی ئێمە بوو لە گراند.

گراند

Related Posts