٥ شوێنی نایاب بۆ خواردنی ستێک له هەولێر
زۆربه‌ی خه‌لکی هه‌رێمی کوردستان، به تایبه‌ت گه‌نجان، حه‌زیان له خواردنی روژئاواییه. له ناو لیستی خواردنه روژئاواییه‌کانیشدا، ستیێکه هه‌واداری زیاتری هه‌یه! هه‌ر بۆیه له‌م پۆسته‌ی ئه‌مڕۆمان‌دا، گه‌شتێکمان کرده به ناو ستێکهاوسه‌کانی هولێردا و باشترینه‌کانمان بۆتان هه‌ڵبژارده. که وایه، چیتر به دوای مطعمی باش بو تاقی کردنه‌وه‌ی ستێک و دۆزینه‌وه‌ی ستێکهاوس دا مه‌گه‌رن! ئیمه پێتان ده‌ڵێین باشترین جێ بو ئیوه، کام ستێکهاوسه!
دی سی ستێکهاوس – DC Steakhouse
دی سی ستێکهاوس له نهۆمی یه‌که‌می دریم سیتیه و رۆژانه ئاماده‌ی خزمتگوزاری به هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ر دوو ژه‌می نانی نیوه‌رۆ و نانی ئیواره‌یه! دی سی ستێکهاوس ستانداردێکی زۆر به‌رزی هه‌یه. هه‌ر بۆیه ده‌توانن به ئاسووده‌یی سه‌ردانی بکه‌ن و نه‌ک به‌س ستێک، خواردنه‌وه نایاب و خۆشه‌کانیشی تاقی بکه‌نه‌وه. به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌بووه! شێفه به تواناکانی دی سی، ده‌توانن قاپی خواردنی زه‌ریای ناوینیشتان پێشکه‌ش که‌ن و ئه‌گه‌ر له ئیمه ده‌پرسن، ده‌بێ بڵێین بۆ یه‌ک جاریش بووه، تاقیان بکه‌نه‌وه!
ئیوه هه‌م ده‌توانن له دی سی دانیشن و خواردنه‌که‌تان تاقی بکه‌نۆ، هه‌میش ده‌توانن داخوازیه‌کانتان به شیوه‌یێکی باش و تایبه‌ت، ببنه‌وه بو ده‌ره‌وه‌ی مطعمه‌که! جگه له‌وه‌یش، که سه‌ردانی دی سی ستێکهاوس که‌ن، ده‌توانن که له شوێنی وه‌ستانی ئوتۆمبیلی تایبه‌ت به ئه‌م ستێکهاوس که‌ڵک وه‌ربگرن!
زە گریڵ – The Grill
زە گریڵ له شه‌قامی گوڵانه و زۆر به قورسی ده‌ڵێین که یه‌کێکه له باشترین ستێکهاوسه‌کانی نه‌ک به‌س هه‌وڵیر، هه‌رێمی کوردستانیش! له‌م ستێکهاوسه تایبه‌ته، هه‌ر سێ ژه‌می به‌یانیان، نیوه‌رۆ و ئیواران پێشکه‌شتان ده‌کرێت. ئه‌م پێشکه‌ش کردنه‌یش به شێوه‌ێیکی زۆر تایبه‌ته! چونکه له زە گریڵ هه‌م بوفێ و شوێنی دانیشتنی نایاب و جێگای وه‌ستانی ئوتومبیل تان به‌رده‌سته، هه‌م که‌سانی که‌متوانا ده‌توانان به ویلچه‌ره‌وه به ئاسانی له‌م شوێنه سوود به‌رن. جگه له مانه، زە گریڵ، وای فای خۆرایی و کورسی تایبه‌ت به مندالانیش تان پێشکه‌ش ده‌کات.
که سه‌ردانی زە گریڵ ده‌که‌ن، یه‌که‌م شت، روو خۆشی و ره‌فتاری دۆستانه‌ی ستافه‌که‌ی دێته به‌ر چاوتان. ئه‌م ستافه زۆر به جوانی راهێنانیان پێ کراوه‌و و تا ڕاده‌ێیکی باشیش ئینگلییزی ده‌زانن! هه‌ر بۆیه ده‌توانن به ته‌واوی میوانانی هه‌رێم خزمه‌ت که‌ن.
له زە گریڵ، هه‌م ده‌توانن باشترین جۆری ستێک تاقی بکه‌نه‌وه، هه‌میش به‌رگره بێ وێنه‌کانیان تام که‌ن. ئه‌گه‌ر ئیوه‌ش وه‌کوو ئیمه، داوا له ستافی زە گریڵ بکه‌ن که خواردنه‌وه‌تان بو هه‌ڵبژێرن، دڵنیاین که په‌شیمان نابن.
رێستورانتی جاز
رێستورانت یان هه‌مان ستێکهاوسی جاز له پارک ویووی هه‌ولێره و باشترین جوری ستێک و خواردنی ئه‌مریکی، نێودەوڵەتیی و خواردنی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تان پێشکه‌ش ده‌کات.
یه‌که‌م شت که ده‌بێ ده‌رباره‌ی رێستورانتی جازه‌وه بیڵێین ئه‌وه‌یه که ستافه‌که‌ی زۆر له کوردی تێ ناگه‌ن. هه‌ر بۆیه ئیوه‌ش خۆتان ماندوو مه‌که‌ن و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ئینگلیزی داواکاریه‌کانتان ڕابگه‌ێینن! جگه له مه، شوێنه‌که هه‌ستێکی زۆر دۆستانه‌ی هه‌یه و هه‌موو رۆژیک له کاتژمێیر یه‌کی پاشنیوه‌رۆوه پێشوازیتان لێ ده‌کات. دیواره‌کانی رێستورانتی جاز ئاراسته‌ن به باشترین نموونه‌کانی هونه‌ری مۆدێرن و به گشتی، جێگاێیکی باشه بو به‌سه‌ربردنی کات له گه‌ڵ هاورێ و بنه‌ماڵه‌که‌تانا!
رێستورانتی جاز له‌لای گه‌نجانی هه‌ولێر به لای‌و موزیکه‌که‌یه‌وه ده‌ناسرێته‌وه. ستێکهاوسی جاز، هه‌موو ڕۆژێک به باند و گرووپێکی تایبه‌ته‌وه میوانداریتان لێ ده‌کات! پێشنیارتان پێ ده‌که‌ین که بۆ زانینی رۆژ و کاتی ئاماده بوونی هونه‌رمندی دڵخوازتان، سه‌ردانی لاپه‌ره‌ی فێسبوکی جاز رێستورانت بکه‌ن.
ستێکهاوسی ئالاند
ستێکهاوسی ئالاند له شه‌قامی سه‌د متریه و یه‌کێکه له باشترین مطعمه‌کانی پایته‌ختی کوردستان! له ئالاند هه‌م ده‌توانن خواردنی نێوده‌وڵه‌تی تام که‌ن و هه‌میش چێژ له تام و بۆنی خواردنه‌کانی تایبه‌ت به تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئالاند نیشانیان داوه که گرنگی زۆر به ورده‌کاری ده‌ده‌ن! هه‌ر له جل و به‌رگی ستافی ئالانده‌وه هه‌تا میعماری و دیکۆری بینای ستێکهاوسه‌که‌وه، ئه‌م مه‌وزووعه زۆر به‌رچاوه. یه‌کێکی تر له باشیه‌کانی ستێکهاوسی ئالاند ئه‌وه‌یه که ستافه‌که‌ی زۆر تیژ و زیره‌کن و ده‌توانن به جوانی پێشنیاری باشتان بۆ هه‌ڵبژاردنی قاپێکی گونجاو پێ بکه‌ن!
به‌ڵام ئیمه وه‌کوو ستافی کوردنیدز ده‌توانین پێتان بلێین که سه‌ڵاته و ملی به‌رخی ستێکهاوسی ئالاند یه‌که‌می بێ ڕکابه‌ره! که سه‌ردانی ستێکهاوسی ئالاند ده‌که‌ن ده‌بی هۆشیاری نیشانه‌کانی ده‌ورووبه‌رتان بن. چونکه له ئالاند چه‌ن شوێنی دیاریکراو هه‌یه بۆ جگه‌ره کێشان. که‌وایه، ناتوانن له هه‌ر شوێنێک دڵتان بخوازیت، جگه‌ره‌که‌تان هه‌ڵ که‌ن!
سپۆرت کافێ
دواهه‌مین ناوی لیستی پێنج ستێکهاوسی پێشنیاری کوردنیدز بو هه‌ولێریه‌کان و گه‌شتیارانی هه‌ولێر، سپۆرت کافێیه. ئه‌م کافتریا و ستێکهاوسه، له شه‌قامی گوڵاندایه و یه‌که‌مین شوێنه له هه‌رێمی کوردوستان که به موبیلیاتی وه‌رزشی ته‌یار کراوه. له سپۆرت کافێ هه‌م ده‌توانن خواردنی ته‌ندرووست هه‌ڵبژێرن، هه‌م له تامی ستێک و خواردنی ده‌ریایی چێژ وه‌ربگرن. جگه له‌مه‌ش، ده‌توانن له‌م کافتریا، له یاری بیلیارد سوود ببه‌ن و ته‌واوی یاریه وه‌رزشیه‌کانیش سه‌یر که‌ن!
هه‌ر بۆ زانیاریتان، نزیکه‌ی ۱٥ ته‌له‌فزیۆن که هۆلی سپۆرت کافێ دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی که هیچ که‌س له سه‌یر کردنی یاری و یانه‌ی دڵخوازی بێ نه‌سیب نه‌مێنێت. به‌ڵام ئه‌م داستانه لێره‌دا کۆتایی پێ ناێیت! سپۆرت کافێ باخچه‌ی تایبه‌تیشی هه‌یه و له‌و باخچه‌دا شاشه‌ی زۆر گه‌وره جێگیر کراوه که زۆر گونجاوه بۆ کاتی ته‌ماشای یارییه گرینگه‌کانی تۆپی پێ. که‌واته ئه‌گه‌ر هه‌تاکوو ئێستا سه‌ردانی سپۆرت کافێ تان نکردووه، چیتر کات له ده‌ست مه‌ده‌ن و بو یه‌کجاریش بووه، ئه‌م کافتریا و ستێکهاوس نایابه‌ی شاری هه‌ولێر تاقی که‌نه‌وه.