٥ کافتریا سه‌رنجڕاکێشه‌که‌ی هه‌ولێر
ئەمڕۆ ده‌مانهه‌وێت لە گەڵ خۆمان بتانبەین بۆ گەشت! گەشتەکەمان بە ناو کافتریاکانی هەولێری پایتەختدایە. دەمانەوێت پێنج کافتریای سەرنجڕاکێش، نایاب و نموونەی هەولێرتان پێ بناسێنین. بەڵام لە یادی مەکەن کە ئەمە تەواوی جوانیەکانی ئەم شارە نیە. هەر بۆیە، بەردەوام دەبین لە گشت کردن بە کۆڵانەکانی کوردستاندا.
بووك كافێ – Book Cafe
بووك كافێ یەکەمین ناوی لیستی باشترین کافتریاکانی هه‌ولێره. بووک کافێ که لە مۆتزارت پلازای دریم سیتیە، یەکێکە لە نایاب ترین جێگەکانی تایبەت بە خواردن و خواردنەوە.
ئەم کافتریا سەرنجڕاکێشەی پایتەخت، لە دوو قات و حەوشەیێک پێک هاتووە. هەر بە ناوەکەشیدا دیارە کە کتێب و کولتووری خوێندن بەشێکی گەورە لە دیزاین و سرووشتی ئەم کافێیە.
هەر کە هەنگاو بنێنە نیو بووک کافێ، یەکەم شت، بنمیچە بەرزەکەیوو دیوارە پۆشراو بە کتێبخانەکانی دێتە بەرچاوتان. هەروەها، بۆنی دڵڕفێنی قاوە و کێکە بەناوبانگەکانێ بووک کافێش هەر بە چرکەێیک دلتان دەبات. لە بووک کافێ هەم دەتوانن جۆرهای جیاوازی خواردنەوە، وەکوو قاوە، چای، شەربەت و خواردنەوەی گازی بنۆشن، هەم دەتوانن لە جۆرەکانی کێک و ساندویچ چێژ ببەن.
ئەگەر لە ستافی کوردنیدز دەپرسن، دەبێ پێتان بلێین بووک کافێ باشترین جێ بۆ دیداری دۆستان، یان بەڕێوە بردنی دیدارە نیمچه فه‌رمی و ته‌نانه‌ت فەرمیەکانتانە. سەڕەرای ئەمە، ئەگەر بە شوێن جیگائیکی ئارام بو ئیش کردن و کتێب خوێندندا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وه فه‌رموون بو بووک کافێ.
کافێ باربێرا – Barbera cafe
کافێ باربێرا ده‌که‌وێته جادده‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر. باربێرا کافتریا و رێستۆرانتێک به شێوازی ئیتاڵیه! ئه‌مه‌ش یانی ئیوه ده‌توانن ته‌واوی جوره‌کانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئیتاڵی له باربێرا بخۆن و بنۆشن.
ده‌زانن چی باربێرا له رکابه‌ره‌کانی خۆی جیاواز ده‌کات؟ ئه‌وه‌ی که له باربێرا ده‌توانن نانی به‌یانیش بخۆن. له مێنۆ ته‌واو و نایابه‌که‌ی باربێرا، هه‌م هه‌موو جوری خواردنه‌مه‌نی ده‌دۆزرێته‌وه، هه‌م چه‌ن جۆر خواردنی به‌یانیانی تێدایه. جگه له‌مانه، دەبێ بڵێین که سه‌ڵاته، خواردنه گۆشتیه‌کان و ساندویچه‌کانی باربێرا وه‌کوو پارچه تابڵۆی هونه‌رمه‌ندێکی جیهانی ده‌دره‌وشنه‌وه.
له کۆتائیدا، ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێت له که‌شێکی ئارام و بێ ده‌نگدا ئیشی خۆتان به‌ڕێوه ببن، یان خۆتان بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی زانکو ئاماده بکه‌ن، ئه‌وا کافێ باربێرا یه‌کێکه له بژاره‌کانُی به‌رده‌متان.
کافتریای کلاسیک رۆک
کافتریای کلاسیک رۆک له عه‌نکاوه ی هه‌ولێره. ده‌زانن هۆکارەکانی هێنانی ئه‌م کافتریایه بۆ لیسته‌که‌مان چیه؟ گه‌وره‌ترین هۆکار ئه‌وه‌یه که کلاسیک رۆک چالاکیێه‌کی باشی له ئەپلیکەیشنه‌کانی طلبات و لتزو هه‌یه. ئیوه ده‌توانن به ئاسانی له سه‌ر ئه‌م ئەپلیکەیشنانه داخوازی خۆتان تۆمار که‌ن. جا وه‌کوو موفاجەئەیش بڵێین که له زۆر به‌ی کاته‌کاندا، کلاسیک رۆک داشکاندنێکی باش ده‌کات بو به‌کارهێنه‌رانی ئەپلیکەیشنه‌کان.
دوهه‌مین هۆکاری گونجاندنی کلاسیک رۆک له لیستی ٥ کافتریای باشی شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌یه که ئیوه ده‌توانن له‌م کافتریایه گوێگری باشترین ئاستی موزیکی رۆژئاوایی بن. به‌ڵام به‌س موزیک نیه. شێفه‌کانی کلاسیک رۆک باشترین و به‌تام ترین قاپه‌کانی خوارده‌مه‌نی روژئاوایی‌تان پێشکه‌ش که‌ن. به‌شێوه‌یێکی تایبه‌ت ده‌یێ ناو له قاپه مه‌کزیکیه‌کانی کلاسیک رۆک ببه‌ین.
کافتریای باریستا
کافتریای باریستا له جادده‌ی فڕۆکه‌خانه‌یه. ئێوه‌ش وه‌کوو ئیمه ده‌زانن که ئه‌م جادده، کافتریا و رێستورانتی زۆری تێدایه. پێتان وایه ئه‌وه بۆ باریستامان هه‌ڵبژارده و له‌م لیسته‌دا دامان‌ناوه؟
باریستا بهه تام و بۆنی تایبه‌تی قاوه‌کانیه‌وه به‌ناوبانگه. جگه له‌مه‌ش، ئیوه له‌م کافتریایه هه‌م نانی به‌یانیان به‌رهه‌م دێت، هه‌م ژه‌می نیوه‌ڕۆ! له کۆتاییدا، ده‌بێ ئه‌و خه‌به‌ره‌شتان پێ بده‌ین که باریستا، ئینته‌رنێتی به‌خۆڕایی ده‌دا به کڕیاره‌کانی خۆی! هه‌ر بۆیه، ئه‌گه‌ر هه‌ره‌کتانه جێگاێیکی باش بۆ دیداره فه‌رمیه‌کانتان بدۆزنه‌وه، یان خود له جێگاێیکی نایاب ئیش که‌ن، ئه‌وه سه‌رێک له باریستا بده‌ن.
کافتریای گەنثا
کافتریای گه‌نثا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ئاشووریه‌کانی هه‌ولێره و یه‌کێکه له باشترین کافتریاکانی پایته‌خت. له ئه‌م کافتریایه هه‌م ده‌توانن نانی نیوه‌رو نۆشی گیان که‌ن هه‌م نانی ئیواره. گه‌نثا کافتریاێیکی ساکاره و بنه‌ماڵه‌ئیه. باخچه‌ئیکی جوان و پاکیشی هه‌یه و به رای زۆربه‌ی کڕیاره‌کانی، قاپه‌کانیشی زۆر به‌تامن.