٤ کافتریا و خواردنگه‌ی نایابی شاری سلێمانی
کافتریا و خواردنگه شایه‌د دوو جێگای جیاواز بن. به‌ڵام له دونیای ئه‌مڕۆدا وانیه. کافتریا و خواردنگه‌کان یه‌کێکن له باشترین دیاریه‌کانی جیهانی مۆدێرن بو ئیمه‌ی ئینسان. ده‌توانن له کافتریا و خواردنگه‌کاندا هه‌م ژه‌مێکی تێر نان بخۆن و هه‌م خواردنه‌وه تام که‌ن. بە تایبەت لە‌و کاتژمێرانه‌ی ڕۆژدا کە نە کاتی نانخواردنی نیوەڕۆیە و نە کاتی نانخواردنی ئێوارەیە، بەڵام برسیتانه. ئەمڕۆ دەمانەوێت سەردانی شاری سلێمانی بکەین و هەندێک لە چێشتخانە و کافێ پلە یەکەکانیتان پێ بناسێنین.
Nali’s Café
کافتریا و خواردنگه‌ی نالی له سه‌رچناری سلێمانی دایه و یه‌کێکه له باشترین هه‌ڵبژارده‌کانی به‌رده‌ستتان. لێره‌دا نه‌ک به‌س مێنۆی دانێ کافتریا، که مێنۆی خواردنگه‌ێیکی ئیتاڵی و ئاسیاییشتان له‌به‌رده‌ست دا ده‌بێت. له نالی، هه‌م خواردنی به‌یانیان ته‌رخان ده‌بێت، هه‌م نانی نیوه‌ڕۆ و ته‌نانه‌ت نانی ئیوارانیش! بۆیه له هه‌موو ساته‌کانی رۆژدا ده‌توانن به خه‌یاڵێکی ئاسووده، سه‌ردانی که‌ن.
Town Cafe & Restaurant
کافتریا و خواردنگه‌ی تاون، له جادده‌ی سه‌لیمی سلێمانی دایه و دووهه‌مێن پێشنیاری ئیمه بۆ ئیوه‌یه. له تاون هه‌م خواردنی خێراتان به‌رده‌سته، هم خواردنه‌وه‌کانی تایبه‌ت به دانێ کافتریا. یه‌کێکی دیکه له تایبه‌تمه‌ندیه باشه‌کانی تاون ئه‌وه‌یه که له ژه‌می نانی نیوه‌ڕۆوه هه‌تا نیوه‌شه‌و، خزمتگوزاریه‌کانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات. بۆیه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین جگه له به‌یانی، له باقی ساته‌کانی رۆژدا، قه‌ت بو خواردن و خواردنه‌وه‌ی خێرا دانامێنن!
کافتریای 11
کافێ۱۱ یه‌کێکی تر له کافتریا و خواردنگه‌کانی باش و نایابی شاری سلێمانیه. کافێ۱۱ له شه‌قامی شۆرش به‌رپا بووه و خۆی وه‌کوو بار، کافێ و باربیکیوئیکی ئیتاڵی ده‌ناسێنێت. به‌ڕای ئیمه، کافێ۱۱ جێگاێیکی باشه بۆ کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ هاورێکانتانا. به‌ڵام زۆر بۆ دیدارێکی بنه‌ماڵه‌یی و خێزانی، پێشنیاری ناکه‌ین!
Cafe11 هه‌م بۆ خواردنی نانی نیوه‌رۆ کراوه‌یه، هه‌م نانی ئیواره‌یشتان پێشکه‌ش ده‌کات! له‌گه‌ڵ ئه‌مانش، ده‌توانن هه‌موو جۆرێکی خواردنه‌وه‌ش له‌م کافتریا و خواردنگه‌ی شاری سلێمانی بدۆزنه‌وه‌و و به خه‌یاڵێکی ئاسووده، تامی که‌ن.
داریۆ
داریۆ چواره‌مین و ئاخرین نێوی لیسته‌که‌ی ئه‌مڕۆمانه. له دارێو هه‌م ده‌توانن تام و چێژی خواردنه‌وه ره‌نگاڕ‌نگه‌کانی نێو مێنو بچه‌شن، هه‌میش قاپه ئیتاڵیه‌کانی شێفه به‌تواناکانی تاقی بکه‌نه‌وه! داریۆ بو ئه‌وانه‌ی که حه‌ز به خواردنی گۆشت ناکه‌ن، قاپی سه‌وزی ئاماده کردوه‌ه. بۆیه ئه‌گه‌ر گۆشت تان له خواردنی رۆژانه‌تان پاک کردووه‌ته‌وه، به دڵنیاییه‌وه روو له داریۆ بکه‌ن.
دارێو جێگاێیکی باشه بۆ تازه کردنی دیداری دۆستان و هاوێیانتان. جگه له مه، ئه‌گه به شوێن کافێیکی باش بۆ کار کردن ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وه راست روو له داریۆ بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی پێشنیاری کوردنیدزن، ده‌بێ بڵێن آیس کریم و شیرینی دوای نانه‌کانی داریۆ له ده‌ست مه‌ده‌ن و بۆ یه‌ک جاریش بووه، تاقیان بکه‌نه‌وه!