چوونە ژوورەوە

٤ شوێنی نایاب بو تام کردنی خواردنی خێرا له سلێمانی

٤ شوێنی نایاب بو تام کردنی خواردنی خێرا له سلێمانی

خواردنی خێرا بووه به به‌شێک له لایف ستایلی مندالان، گه‌نجان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی به‌ته‌مه‌نیش! جگه له تام و چێژ خۆشه‌که‌ی هه‌موو جۆره‌کانی، که‌م بوونی کات و فرسه‌ت بو خواردن لێنان، بووه‌ته هۆی ناوبانگ ده‌رکردنی خواردنی خێرا! به‌م بۆنه‌وه، ئه‌مڕۆ گه‌شتێک ده‌که‌ن به سه‌ر شوێنه‌کانی ئاماده کردنی خواردنی خێرا له شاره حه‌یاته‌که! هه‌ره‌کمانه وه‌کوو هه‌میشه، باشترینه‌کان بخه‌ینه به‌ر ده‌ست‌تان.

Falafelo

فلافلو یه‌که‌مین نێوی لیسته‌که‌ی ئه‌مڕۆی کوردنیدزه. له‌م کافتریا و خواردنگه، هه‌م هه‌موو جۆره‌کانی خواردنی خێراتان به‌رده‌سته و هه‌م ده‌توانن چێژ له مێنۆی ئیتاڵی و پیتزا به‌تامه‌کانی شێفه به‌تواناکانی به‎رن! به‌ڵام هه‌واڵه دڵخۆش که‌ره‌که، ئه‌مه نه‌بوو!

فلافلو هه‌م ژه‌می به‌یانیانتان پێ پێشکه‌ش ده‌کات، هه‌م نانی نیوه‌ڕۆ و ئیواران ده‌خاته به‌ر ده‌ستی خه‌لکی سلێمانی. هه‌ر بۆیه ده‌توانن له ته‌واوه‌تی کات و ساته‌کانی رۆژدا به دڵنیاییه‌وه، سه‌ردانی که‌ن!

وه‌کوو هه‌میشه، به بێ پێشنیاری کوردنیدز ره‌وانه‌تان ناکه‌ین! ئه‌گه‌ر له ئیمه ده‌پرسن، ده‌بێ پێتان بڵێین که خواردنه سووریه‌کانی فلافلو به‌ڕاستی به‌ناوبانگن و باشتر ئه‌وه‌یه که بۆ یه‌کجاریش بووه، تاقیان بکه‌نه‌وه.

خواردنی خێرا له فلافلو

TOWN Cafe and Restaurant

تاون له شه‌قامی سه‌لیمی سلێمانیدا جێگیر بووه‌و یهکێکه له باشترین هه‌ڵبژارده‌کانی به‌ر ده‌ستتان بۆ تام کردنی خواردنێکی خێرای خۆش. تاون هه‌م نانی نیوه‌ڕۆتان پێشکه‌ش ده‌کات، هه‌م نانی ئیواران! جگه له‌مه‌یش، تاون تا دره‌نگانی شه‌و کراوه‌یه و خزمه‌تی هاوشاریانی سلێمانی ده‌کات. بیرتان دێت که پێشتریش نێوی تاون مان له کوردنیدز هاوردبوو؟

با یه‌ک نوکته‌ی تریش روون بکه‌ینه‌وه! راده‌ی نرخی قاپه‌کانی تاون، له به‌ینی ۲۰۸ هه‌زار دیناره‌و‌ه‌ن هه‌تاکوو ٦۲٥ هه‌زار دینار!

به رای ئیوه، ئه‌م نرخه گونجاوه؟

خواردنی خێرا له تاون

کافتریا و شوێنی نانی به‌یانی خواردنی خانی

کافتریا و رێستۆرانتی خانی یه‌کێکه له باشترین ناوه‌کانی هاوپۆلی خواردن له سلێمانی! خانی هه‌م جێگای تاقی کردنه‌وه‌ی باشترین خواردنه خێراکانی هه‌رێمی کوردوستانه، هه‌م یه‌کیکه له ستێکهاوسه‌کانی باشی شار! پیتزاکان، خواردنه لوبنانیه‌کان، خواردنه‌کانی تایبه‌ت به زه‌ریای ناوین و خواردنه تورکیه‌کانی خانیش ده‌توانن تا ماوه‌ێیکی زۆر له بیرتاندا بمێنن و بدره‌وشنه‌وه! هه‌ر بۆیه، کات به فیڕۆ مه‌ده‌ن و بۆ یه‌کجاریش بووه، سه‌ردانی ئه‌م خواردنگه به‌ناوبانگه‌ی شاری سلێمانی بکه‌ن.

له خانی، هه‌م ژه‌می به‌یانیان ئاماده ده‌کرێت، هه‌می ژه‌می نیوه‌ڕۆ و ئیوارانیش! بۆه ئیتر دڵنیان که له هه‌ر ساتی رۆژدا که کاتتان ببێت، ده‌ڕۆن و قاپێکی بی‌وێنه تاقی ده‌که‌نه‌وه!

ئاخرین شت که هه‌ره‌کمانه له‌باره‌ی خانیه‌وه بیڵێن ئه‌وه‌یه که که‌شه‌که‌ی زۆر گه‌رمه و ستافه‌که‌ی زۆر روو خۆشن. بۆیه بێ هیچ نگه‌رانیێیکه‌وه له گه‌ڵ خێان یا دۆستانتان، رووی لێ که‌ن.

خواردنی خێرا و نانی به‌یانی له خانی

رێستۆانتی تایبه‌ت به خواردنی خێرا –   High Crest

های کرێست ده‌که‌وێته به‌کره‌جۆی شاری سلێمانی و به‌رانبه‌ر به ماجیدی مۆڵه. ئه‌م خواردنگه، ئه‌زموونێکی نایابتان بۆ ساز ده‌کات. ده‌پرسن بۆ؟ چونکه هه‌م لۆکه‌یشنێکی باشی هه‌یه و هه‌م ستافێکی زۆر باش!

هیچ ده‌زانن که های کرێست رۆژانه موزیکی راسته‌وخۆی هه‌یه و ده‌توانێت که‌شێکی زۆر رۆمانسی‌تان بۆ ساز بکات؟ هه‌ر بۆیه وه‌کوو ستافی کوردنیدز پێشنیارتان پێ ده‌که‌ین که ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی سلێمانین یان به سه‌ردان له‌و شاره‌ن، ته‌نانه‌ت جارێکیش بووه، سه‌ردانی های کرێست که‌ن!

خواردنی خێرا له های کرێست

Related Posts