2 خواردنگه‌ی تایبه‌ت به خواردنی هیندی له هه‌ولێر
خواردنی هیندی یه‌کێکه له‌و خواردنه نایابانه‌ی که له ته‌واوی دونیادا هه‌واداری خۆی هه‌یه! هه‌رێمی کوردوستانیش هه‌ر وه‌کوو هه‌ر چی جێگه‌ی تری دونیا، که‌سانی سه‌رسام به تام و چێژی خواردنه هیندیه‌کانی زۆر تێدایه! جگه له‌مه‌یش، خواردنی هیندی و کوردی، زۆر پێکه‌وه نزیکن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، بڕیارمان داوه که ئهمرو باشترین خواردنگه‌کانی تایبه‌ت به خواردنی هیندی له هه‌ولێری پایتهختتان پێ بناسێنین!
Bamboo Asian Food
رێستۆرانتی ئاسیایی بامبۆ، یه‌کێکه له باشترین خواردنگه‌کانی تایبه‌ت به هیندوستان. ئه‌م خواردنگه‌ی شاری هه‌ولێر نه‌ک به‌س خواردنی هیندی، که خواردنی چینیشتان پێشکه‌ش ده‌کات. له راستیدا، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م چێشتخانه‌یه، ئه‌زموونێکی نایاب بوو بۆ ئیمه، وه‌کوو ستافی کوردنیدز! هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌بێ دڵنیاتان پکهینهوه که ئیره چێشتخانهێیکی خێزانیه. بۆیه، ده‌توانین به خه‌یاڵێکی ئاسووده‌وه له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌تاندا سه‌ردانی بکه‌ن!
ئه‌گه‌ر هه‌ره‌کتانه ئیمه ئه‌زموونی خۆمانتان بۆ شی بکه‌ینه‌وه، ده‌بێ بڵێن مریشکی ته‌ندووری و کاری تایله‌ندی بامبۆ دوو قاپی نایاب و بێ ڕکابه‌ری رێستۆرانتهکهن. له شۆربای تهماتهکهیشی نابێ ده‌ست پکێشن! به گشتی، بامبۆ جێگایێکی باشه بوو به سه‌ربردنی کات و نزیک بوونه‌وه له که‌لتووری خواردنی هیندوستان. هه‌ر بۆیه، بۆ جارێکیش بووه، سه‌ردانی که‌ن!
Café De Baron
کافێ دی بارۆن، یه‌کێکی تر له باشترین هه‌ڵبژارده‌کانی به‌ر ده‌ستتان بۆ تام کردنی خواردنێکی نایاب و خۆشی هیندی. ئه‌م کافتریا و هه‌روه‌ها رێستۆرانتهیش له شاری هه‌ولێره و مێنۆکهی جگه له خواردنی هیندی، خواردنی تورکی و به گشتی، خواردنه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێدایه.
ئه‌گر بتانهه‌وێت باسی ئه‌زموونی خۆمانتان بۆ بکه‌ین، ده‌بێ بڵێین که خواردنه‌کانی دی بارۆن به‌ڕاستی نایابن، که‌شه‌که‌ی زۆر دڵڕفێنه‌و و هه‌روه‌ها، خزمهتگوزاریهکهیشی زۆر خێرایه. میوانداری ستافه‌که‌شی قسه‌ی تێدا نیه.
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر کۆبوونهوهێیکی کاریتان له به‌رنامه‌دا هه‌یه، دی بارۆن ده‌توانیت هه‌ڵبژارده‌ێیکی باش بێت.