٣ چێشتخانەی ئیتاڵی بەناوبانگ لە سلێمانی
ئەو هۆکارە سەرەکیانەی کە خواردنی ئیتاڵی بەناوبانگ دەکەن بریتین لە کوالیتی، سادەیی، بەهای خۆراکی، گونجاوی، جۆراوجۆری و تامەکەی. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش خەڵکێکی زۆر بەتایبەتی لە ناوچەکەمان ئارەزووی تامکردنی خواردنی ئیتاڵی دەکەن. بەڵام کێشەیەکی تر لە ڕێگایاندایە. ئەوەش نەزانی چێشتلێنەرە! کاتێک چێشتلێنەرەکە بێتوانا بێت، تەنانەت تامی ئاسمانی خواردنی ئیتاڵیش تێکدەچێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بڕیارماندا سەردانی گۆشەوکهناری شاری سلێمانی بکەین و باشترین چێشتخانە ئیتاڵیەکانی ئەم شارەتان پێ بناسێنین.
Barbera Cafe
لە سلێمانی چەندین چێشتخانە و کافێ دەبینیتەوە. بەڵام بێ گومان باربێرا یەکێکە لە باشترینەکان. ئەم چێشتخانە ئیتاڵییە ستانداردێکی بەرزی هەیە. چێشتلێنەرەکانیشی توانای ناوازەیان هەیە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش تامی هەر خواردنێک کە لە مینیوی ئەم چێشتخانەیەدا پێشکەش دەکرێت بە تەواوی ئیتاڵییە.
یەکێکی تر لە خاڵە بەهێزەکانی باربێرا کارمەندە لێهاتوو و دۆستانە و زۆر بەئەدەبەکانیە. هەروەها ئەم کارمەندانە بە باشی بە ئینگلیزی قسە دەکەن. بۆیە ئەگەر دەتەوێت میوانداری میوانە بیانییەکانت بکەیت، نیگەران مەبە لە هەڵبژاردنی باربێرا.
تایبەتمەندییەکی دیکەی باربێرا کە وایکردووە عاشقی بین، ئەو ئارامییە ناوازەیە کە زاڵە بەسەر فەزاکەدا. ئەم تایبەتمەندییە وایکردووە ئەم شوێنە ببێتە باشترین بژاردە بۆ پشوودان.
ئەگەر پرسیار لەبارەی نرخهکانیشەوە بکەیت – دەبێت بڵێین کە نرخەکان ئەوەندە بەرز نین بە بەراورد بەو خزمەتگوزارییانەی کە لە باربێرا پێشکەش دەکرێن.
Pronto
چێشتخانەی پرۆنتۆ یەکێکە لە باشترین چێشتخانە ئیتاڵیەکانی شاری سلێمانی. بەبێ هیچ گومانێک و بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە پرۆنتۆ کوالیتییەکی زۆر بەرزی خواردنی هەیە و نایاب و نموونەییە لە خزمەتکردنی کڕیارەکانیدا.
لە لایەکی ترەوە بە سەیرکردنی مینیوی ئەم چێشتخانەیە، بۆمان دەرکەوت کە نەک تەنها ناوی خواردنەکان، بەڵکو نزیکەی هەموو کەرەستەکانی ناو چێشتخانەی پرۆنتۆ ئیتاڵیین. جگە لە پیتزا و لازانیاکانی، گۆشتی بەرخی پرۆنتۆ تامێکی ناوازەی هەیە.
لەکۆتاییدا ئەگەر دەتەوێت تامی ڕاستەقینەی خواردنی ئیتاڵی لە شوێنێکی تر جگە لە ئیتاڵیا تامی بکەیت، سەردانی چێشتخانەی پرۆنتۆ بکە لە شاری جوان و دڵگیری سلێمانی. دڵنیاتان دەکەینەوە کە ئەم چێشتخانەیە لە ڕێگەی تامی خواردنەکانەوە ڕۆحتان دەفڕێنێت بۆ ئیتاڵیا.
Ivy Dining & Co
ئایڤی دایننگ و کۆمپانیا سێیەم و ناوی کۆتاییە لە لیستەکەماندا. بەڵام نابێت وا بیر بکەیتەوە کە لەبەر ئەوەی لە پلەی سێیەم دانیشتووە لە ڕووی کوالیتی و تامەوە لە ڕکابەرەکانی کەمترە.
ئەمە چێشتخانەیەکی تەواو و بێ کەموکوڕییە لە هەموو ڕوویەکەوە. تامی خواردنەکەی بەتەواوی ئیتاڵییە و هەڵسوکەوتی کارمەندەکانی لەگەڵ کڕیارەکانی لەڕادەبەدەر دۆستانەیە و لەهەمان کاتدا، بەئەدەبەوە.
بەڵام ئەم چێشتخانەیە هێزێکی تایبەتیشی هەیە. شوێنی جوگرافیای ناوازەیە. به ئاسانی پی دهگهن و لەوەش گرنگتر، پێدەچێت نرخی خواردنەکانی لەڕادەبەدەر گونجاو بێت.
کەواتە، ئەگەر بەدوای چێشتخانەیەکدا دەگەڕێیت کە شوێنێکی باشی هەبێت، دیکۆراتێکی خۆش و سەرسوڕهێنەری هەبێت، تامی خواردنەکەی لەبیرنەکراو بێت، لە هەمان کاتدا، نرخێکی گونجاوی هەبێت، ئەم شوێنە لەدەست مەدە.